نەوشیروان مستەفا لەڕێی نووسینەوە خزمەتێکی زۆری بە زمانی کوردی و کوردەواری کردووە، ئەو چەندان کتێبی چاپکراوی ھەیە، ئەمانەی خوارەوە ١٨ لە کتێبەکانی ئەون، بە PDF.
ئەم کیبۆرد (تەختەکلیل)ە بەرھەمی چەند ساڵێک لەمەوبەرە، بەڵام بەھۆی چەند گرفت یان بابەتێکە ئەو کات بڵاونەکراوەتەوە. ئەم کیبۆردە ڕەنگە نەبێتە شتێکی زۆر تازە، لەبەرەوەی پێشتر چەندان کیبۆرد بۆ سیستەمی ویندۆز دروستکراون. بەڵام بڵاوکردنەوەی لە ئێستا زیادتر لەبەرەوەیە ھێشتا خەڵکی لەسەر بەشێک لەو کیبۆردانە ماون کە کێشەدارن و بەشێکی پیتەکانیان ناستانداردن. لە خوارە بە کورتی چەند تایبەتمەندییەکی کیبۆردەکە ڕوونکراوەتەوە، کە بەشێکیان لە ھیچ کیبۆردێکی کوردیی تر نین: – کیبۆردەکە لەسەر کیبۆردی عەرەبی داڕێژراوە، واتە زۆربەی پیتە کوردییەکان ھاوجێن لەگەڵ پیتە عەرەبییەکان. – سەرجەم پیت و ھێماکانی کیبۆردەکە ستانداردن، و پیتە کوردییەکانیش ئەوانەن کە پەسەندکراون لەلایەن پسپۆڕانی زمانی کوردییەوە. – وەک لە ناونیشانی بابەتەکە ھاتووە، بۆ نووسینی سەرجەم پیتە کوردییەکان پێویستت بە داگرتنی دوگمەی شیفت نابێت. لە بەرانبەر لە کیبۆردە کوردییەکانی تر بۆ بەشێک لە پیتەکان دەبێت دوگمەی شیفتی سەر کیبۆرد دابگریت. – دەتوانی نووسین بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی بنووسیت ھەر لەڕێی ئەم کیبۆردەوە، واتە لەڕێی ئەم کیبۆردە...
Comments
Post a Comment