یەکێک لەو ڕێیانەی وشە دێنەتە نێو زمانێک، وەرگرتنی ڕاستەوخۆی وشەکەیە لە زمانی سەرچاوە، لەگەڵ سەردەرھاتنی پیشەسازی و تەکنۆلۆژیا کۆمەڵێک ناوی نوێ دەرکەوتن و بەخێرایییش بەنێو گەلاندا گوازرانەوە. لە ھەندێک زمان ھەوڵدرا کە بەرانبەر بۆ ئەم وشانە دابنرێت، ئەوەی پێی دەوترێت خۆماڵیکردن. بەڵام بەشێک لەو ناوانە وەک خۆیان ماونەتەوە، چ بەھۆی ئەوەی نەتوانرابێت بەرانبەری گونجاوی بۆ بتاشرێت یان بەھۆی زۆری بەکارھێنانی لەلایەن خەڵکەوە. لێرە قسە لەسەر ئەو ناوانەیە کە وەک خۆیان ھاتوونەتە نێو زمانی کوردی. ئەگەر پایسکل بە نموونە وەربگرین، ئەم وشەیە لە (Bicycle)ی ئینگلیزییەوە ھاتووەتە نێو کوردی، بە دوو شێوەی «پایسکل» کە زۆرتر لە پارێزگای ھەولێر بەکاردێت و «پاسکیل» ئەوەشیان لە شێوەزاری سلێمانی. ھەردوو شێوەکە گۆڕانیان بەسەرھاتووە بە بەراورد لەگەڵ خوێندنەوەی ئینگلیزی، کە (بایسکڵ)ـە. کێشە لە گۆڕانی دەنگەکان نییە، ئەوە تایبەتمەندییەکی زمانە، نموونەی دیش بۆ ئەمە ھەن، ھەوەک چۆن (باتری)ی ئینگلیزی بووەتە «پاتری» لە کوردی. لێرە گەر بڕیاربێت لەنێوان پایسکل و پاسکیل وشەیەک ھەڵببژێردرێت، وەک پێویست...
بلۆگی سەرچیا - بلۆگێکی کوردیی ھەمەڕەنگە. زۆرترینی بابەتەکانی لەسەر زمانی کوردی و تەکنۆلۆژیان