| پۆدکاست زنجیرەیەک ئەڵقەی دەنگییە، وەک بەرنامەکانی ڕادیۆ، بەڵام بەشێوەی ڕاستەخۆ نییە، بەڵکوو گفتوگۆکان تۆماردەکرێن و ڕێکدەخرێن تا دواتر لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبکرێنەوە. خەڵکیش لەڕێی ئامێرەکانی وەک مۆبایل و کۆمپیوتەر دەتوانن لە کاتی پەیوەستبوون بە ئینتەرنێت گوێگری بن یان داونلۆدی بکەن. دروستکردنی پۆدکاستێک لەم سەردەمە کارێکی زۆر گران نییە. ڕەنگە ھەموو کەسێک بە ھەبوونی کۆمپیوتەرێک و ھێلی ئینتەرنێت بتوانێت ئەوە بکات. چەند خاڵێک ھەن کە دەکرێ بۆ دەستپێکردنی پۆدکاستێک کاری لەسەر بکەیت: - دیاریکردنی بابەت و ناوەڕۆکی پۆدکاستەکەت. گرنگە بابەت و باسی پۆدکاست لەسەر بوارێکی دیاریکراو بێت کە خۆت شارەزای بیت و حەزت لێی بێت. - ھەبوونی مایکرۆفۆنێکی باش. دەکرێ بە مایکی کۆمپیوتەر و مۆبایلیش دەنگ تۆماربکەن بەڵام مایکێکی دەرەکی بۆ ئەو کارە باشترە. - ھەوڵبدە خشتە و بەرنامەیەکی باشی بۆ دابنێی، ئەوەی ھەر حەفتەیەک یان دوو حەفتەیەک ئەڵقەیەک تۆماربکەی و لەگەڵ میوانەکانیش ھەماھەنگیتان ھەبێ کە بتوانن بۆ ھەر ئەڵقەیەک لە کاتی پێویست ئامادەبن. مەرج نییە میوانەکان لە ھەمان شوێنی تۆ بن، دەکرێ لەڕێی ئینتەرنێتەوە پەیوەندی...
بلۆگی سەرچیا - بلۆگێکی کوردیی ھەمەڕەنگە. زۆرترینی بابەتەکانی لەسەر زمانی کوردی و تەکنۆلۆژیان