Skip to main content

بەسەرھاتی فۆنتی زە سانس

| ئەو فۆنتەی لە وێنەکانی خوارەوە دیارە، ناوی «TheSans»ە، لەلایەن دیزاینەری ھۆڵەندی «Lucas de Groot» دیزاین کراوە. ئەو دیزاینەرەی کە فۆنتی «Calibri» بۆ مایکرۆسۆفت دروست کردووە.

فۆنتەکە ھەشت ستایلی ھەیە و پشتگیری لە زۆر زمان دەکات.

پاکێجە عەرەبییەکەی «TheSans Arabic» بە ٣٤٨ یۆرۆیە.

ئەم فۆنتە لەگەڵ کۆمەڵێک فۆنتی دیکە لەلایەن کەسێکی ئەفغانی بە ناوی فۆنتەکانی «Bahij» بڵاوکرانەوە.

دواتریش لێرە بە ناوی فۆنتی ڕابەر بڵاوکراوەتەوە، بێ ئەوەی دەستکاری بکرێت. فۆنتەکە لە بنەڕەوەتە پشتگیریی پیتە کوردییەکان دەکات.

فۆنتەکە لە کوردستان زۆر بەکارھاتووە، تەنانەت لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانیش. کە پێناچێت فۆنتە ئەسڵییەکەیان کڕی بێت.

ڕەنگە ئەخڵاقی نەبێت کۆمپانیایەک ملیۆنان دۆلاری ھەبێت و کەمێک پارە بە فۆنتێک نەدات کە لەڕێیەوە دیزاینەکانی دەڕازێنێتەوە.

ھیوادارم دیزاینەرەکانیش ئەمە لە کۆمپانیاکان بگەیەنن کە ھەقی ئەو دیزاینەرانە بدەن، کابرای دیزاینەری فۆنت، چ لە ئەورووپا بێت یان ئێران یان ھەر شوێنێکی دیکە، بژێوی لەسەر فرۆشتنی بەرھەمەکانیەتی.

خۆ ئەگەر دیزاینەرێکیش لە شوێنێکی بچووک کار دەکا و توانای کڕینیانی نەبێت، ڕەنگە ئەوە مەسەلەیەکی دیکە بێت.


بەستەری فۆنتەکە:

https://www.lucasfonts.com/fonts/the-sans/normal





Comments

Popular posts from this blog

Sarchia Kurdish fonts - فۆنتە کوردییەکانی سەرچیا

فۆنتەکانی سەرچیا، کۆمەڵە فۆنتێکن کە ژمارەیان سەد (١٠٠) فۆنتە، ئەم فۆنتانە داڕێژراون لەسەر پیتە کوردییەکان بەپێی سیستمی یونیکۆد، ئەم فۆنتانە بەشێکیان ھەر فۆنتە کوردییەکانی ترن کە لەلایەن چەند گرووپ و کەسانێکەوە دروستکراون بەڵام ھەر بەشێوە کۆنەکەیان نا بەڵکوو بە چەندین گۆڕانکارییەوە بەتایبەتیش لە بابەتی ھێماکانی خاڵبەندی و لەبابەتی ئەو پیتانەی کە تەنھا لەزمانی کوردیدا ھەن و بەشێکی زۆری ئەم فۆنتانەش تازەن کە لە کۆمەڵێک فۆنتی فارسییەوە وەرگیراون . ھەندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم فۆنتانە بریتین لەوەی کە : * ئەم فۆنتانە سەرەڕای ئەوەی ھەریەکەیان ناوێکی تایبەت بەخۆیان ھەیە، ھەمووشیان ژمارەیەکی تایبەت بەخۆیان ھەیە و کە سوودی ئەوەی دەبێت کە ئاسانتر فۆنتەکان بناسینەوە و سوودی ئەوەشی ھەیە کە وادەکات فۆنتەکان بێنە ڕیزی ھەرەپێشەوە لەو پڕۆگرامانەی کە فۆنتەکانی تیادا بەکاردەبەین، بەمەش کاتێکی کەمترمان دەوێت بۆ چوونە سەر فۆنتی مەبەست، بەتایبەتیش بۆ ئەو کەسانەی کە ژمارەیەکی زۆر فۆنتیان دامەزراندووە لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان. * لەم فۆنتانە گرینگییەکی زۆر دراوە بە ھێماکانی خاڵبەندی، بەد...

کۆرسێکی سەرەتایی بۆ فێربوونی کوردی - سۆرانی

کۆرسێکی سەرەتایی بۆ فێربوونی کوردی «سۆرانی» لەم زەمانە سایت و بەرنامەکانی فێربوونی زمانەکان گەلێک زۆر بوون، ھەر یەکەی لەسەر تەکنیک و ڕێگەی وا داڕێژراون، کە پڕۆسەی فێربوون بۆ بەکارھێنەران ئاسان و کاریگەر بکەن. یەکێک لە بەرنامە باش و ناودارانەی ئەو بوارە، بەرنامەی (memrise)ە، کە بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، تا ھەنووکە لەلایەن ملیۆنان بەکارھێنەرەوە دابەزێندراوە. بەرنامەکە  لە سەدان کۆرسی فێربوونی زمانەکان و فێربوونی زانستەکان پێکدێت، بەشێکی کۆرسەکان لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەریی بەرنامەکەوە دروستکراون، بەشێکیشیان لەلایەن بەکارھێنەرانەوە. لە بەشی زمانی کوردی کۆرسێکمان ئامادەکردووە، بۆ ئەو بیانییانەی ئینگلیزی دەزانن و دەیانەوێت کوردی فێرببن، کۆرسەکە لە ١٨ بەش پێکھاتووە، ھەر بەشێکی دەستەیەک وشەی لەخۆگرتووە. بەو ھیوایەی ئەم کۆرسە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەو بیانییانەی ئارەزووی فێربوونی کوردی «سۆرانی»یان ھەیە، یان ئەو گەشتیارانەی دێنە کوردستان و دەیانەوێت چەند وشەیەکی کوردی بزانن، تا ئاسانتر پەیوەندی بە خەڵک بکەن. چەند سەرنجێک: - جگە لەم کۆرسە، کۆمەڵێک کۆرسی تریش بۆ ز...