Skip to main content

Posts

Showing posts from September, 2017

خوێندنی سەرھێڵ

«لە ماڵی خۆت لە زانکۆ ناودارەکانی دونیا بخوێنە!» خوێندنی سەرھێڵ (Online Learning) یەکێک لە ڕێگە نوێیەکانی فێربوونە، کە لەم سەردەمە و بەتایبەتی لەم چەند ساڵەیی دوایی بایەخی زۆری پێ دراوە و لەنێو فێرخوازان پەرەی سەندووە. لەم ڕێگەیە بەشێکی زانکۆ ناودارەکانی دونیا دەستیان کرووە بە بەردەستخستنی کۆرسەکانیان لەسەر ئینتەرنێت، چ لە وێبگەی تایبەتیی خۆیان، یان ئەو وێبگانەی تایبەت کراون بە فێربوونی سەرھێڵ. بە دەرەجە یەک کۆرسەکان بە زمانی ئینگلیزین، و زمانەکانی تریش خەریکە لەم ڕووەوە دەوڵەمەندتر دەبن، زۆرتریش لەڕێی وەرگێڕانی کۆرسە ئینگلیزییەکانەوە، بەڵام بەشێکی کۆرسەکانیش وەرگێڕدراو نین، بۆ نموونە، عەرەبەکانیش دوو وێبگەی باشیان دامەزراندووە و زانکۆ عەرەبییەکان کۆرسەکانیان لەوێ داناون. بەشداری لە زۆرینەی ئەم کۆرسانە بەخۆڕایییە، تەنیا بۆ وەرگرتنی بڕوانامە پێویست بە دانانی پەرە دەکات. ئەم پارەیەش زۆرتر لە بەڕێوەبردی ئەم وێبگانە خەرج دەکرێت. ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی ئەو کۆرسانە لە زیادبوون دایە، لە ئێستا زیاتر لە ھەزاران کۆرس لە زۆربەی خوێندن و بەشە جیاکانەوە بەردەستن، وێبگە ناودارەکان بریتی