Skip to main content

Posts

Showing posts from February, 2019

ڕۆژی زمانی دایک و حاڵی زمانە کوردییەکان

ڕۆژی زمانی دایک ئەم پارچە نووسینانەی خوارەوە چەند پۆستێکن، کە لە ڕۆژی زمانی دایک لە پەڕەی تایبەتیی خۆم لە فەیسبووک بڵاومکردنەوە، تێیاندا باسی زمانە کوردییەکان و چەند پێشنیازێکم کردووە بۆ چارەسەری بەشێک لە گرفتە سەرەکییەکان. پۆستی یەکەم ڕۆژی ۲۱ی شوباتی ھەموو ساڵێک، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکە (زمانی زگماکی)، مێژووی ئەم ڕۆژە دەگەڕێتە بۆ بزووتنەوەی زمانی گەلی بەنگلادیش، کە لە ١٩٥٢ دژی بڕیاری دیاریکردنی زمانی ئوردوو وەک تاکە زمانی دەوڵەتی ئەوکاتی پاکستان خۆپیشاندانیان کرد. ڕێکخراوەی یوونێسکۆ لە ١٩٩٩ ئەو ڕۆژەی کردە ڕۆژێکی جیھانی. ئەم ڕۆژە دەرفەتێکی باشە بۆ وتووێژکردن و زیاتر خزمەتکردنی ئەو زمانانەی ئاخێوەریان کەمە یان مەترسیی لەناوچوونیان هەیە. لە زۆر وڵات کار و چالاکی تایبەت بەو ڕۆژە دەکرێن. لە ساڵانی پێشوو، لە کوردستان، لەم ڕۆژە چالاکی کەم هەبوون، بەتایبەت ئەو جۆرە چالاکییانەی کە خەڵکی تێیاندا بەشدار دەبن و هەوڵەدەن لەڕێی چەند کارێکی بچووکەوە زمانەکەیان پێشبخەن. ئێمە، وەک ئاخێوەری کوردی، دەبووایە زۆر چالاکتر باین، بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەی دەیان ساڵ زمانەکەمان لەژێر زەبر و ه