Skip to main content

Posts

بەسەرھاتی فۆنتی زە سانس

| ئەو فۆنتەی لە وێنەکانی خوارەوە دیارە، ناوی «TheSans»ە، لەلایەن دیزاینەری ھۆڵەندی «Lucas de Groot» دیزاین کراوە. ئەو دیزاینەرەی کە فۆنتی «Calibri» بۆ مایکرۆسۆفت دروست کردووە. فۆنتەکە ھەشت ستایلی ھەیە و پشتگیری لە زۆر زمان دەکات. پاکێجە عەرەبییەکەی «TheSans Arabic» بە ٣٤٨ یۆرۆیە. ئەم فۆنتە لەگەڵ کۆمەڵێک فۆنتی دیکە لەلایەن کەسێکی ئەفغانی بە ناوی فۆنتەکانی «Bahij» بڵاوکرانەوە. دواتریش لێرە بە ناوی فۆنتی ڕابەر بڵاوکراوەتەوە، بێ ئەوەی دەستکاری بکرێت. فۆنتەکە لە بنەڕەوەتە پشتگیریی پیتە کوردییەکان دەکات. فۆنتەکە لە کوردستان زۆر بەکارھاتووە، تەنانەت لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانیش. کە پێناچێت فۆنتە ئەسڵییەکەیان کڕی بێت. ڕەنگە ئەخڵاقی نەبێت کۆمپانیایەک ملیۆنان دۆلاری ھەبێت و کەمێک پارە بە فۆنتێک نەدات کە لەڕێیەوە دیزاینەکانی دەڕازێنێتەوە. ھیوادارم دیزاینەرەکانیش ئەمە لە کۆمپانیاکان بگەیەنن کە ھەقی ئەو دیزاینەرانە بدەن، کابرای دیزاینەری فۆنت، چ لە ئەورووپا بێت یان ئێران یان ھەر شوێنێکی دیکە، بژێوی لەسەر فرۆشتنی بەرھەمەکانیەتی. خۆ ئەگەر دیزاینەرێکیش لە شوێنێکی بچووک کار دەکا و توانای کڕینیانی نەبێت،
Recent posts

پۆدکاست چییە و چۆن پۆدکاستێک دروست بکەین؟

| پۆدکاست زنجیرەیەک ئەڵقەی دەنگییە، وەک بەرنامەکانی ڕادیۆ، بەڵام بەشێوەی ڕاستەخۆ نییە، بەڵکوو گفتوگۆکان تۆماردەکرێن و ڕێکدەخرێن تا دواتر لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبکرێنەوە. خەڵکیش لەڕێی ئامێرەکانی وەک مۆبایل و کۆمپیوتەر دەتوانن لە کاتی پەیوەستبوون بە ئینتەرنێت گوێگری بن یان داونلۆدی بکەن. دروستکردنی پۆدکاستێک لەم سەردەمە کارێکی زۆر گران نییە. ڕەنگە ھەموو کەسێک بە ھەبوونی کۆمپیوتەرێک و ھێلی ئینتەرنێت بتوانێت ئەوە بکات. چەند خاڵێک ھەن کە دەکرێ بۆ دەستپێکردنی پۆدکاستێک کاری لەسەر بکەیت: - دیاریکردنی بابەت و ناوەڕۆکی پۆدکاستەکەت. گرنگە بابەت و باسی پۆدکاست لەسەر بوارێکی دیاریکراو بێت کە خۆت شارەزای بیت و حەزت لێی بێت. - ھەبوونی مایکرۆفۆنێکی باش. دەکرێ بە مایکی کۆمپیوتەر و مۆبایلیش دەنگ تۆماربکەن بەڵام مایکێکی دەرەکی بۆ ئەو کارە باشترە. - ھەوڵبدە خشتە و بەرنامەیەکی باشی بۆ دابنێی، ئەوەی ھەر حەفتەیەک یان دوو حەفتەیەک ئەڵقەیەک تۆماربکەی و لەگەڵ میوانەکانیش ھەماھەنگیتان ھەبێ کە بتوانن بۆ ھەر ئەڵقەیەک لە کاتی پێویست ئامادەبن. مەرج نییە میوانەکان لە ھەمان شوێنی تۆ بن، دەکرێ لەڕێی ئینتەرنێتەوە پەیوەندی

پرۆسەی دیزاینی ئەندازیاری چییە؟

 | پرۆسەی دیزاینی ئەندازیاری (Engineering Design Process) بریتییە لە زنجیرەک هەنگاو کە ئەندازیاران پەیڕەوی دەکەن لە کاتی چارەسەرکردنی کێشەیەک یان دروستکردنی بەرهەمێک. ئەم پرۆسەیە دووبارەبوونەوەی تێدایە، واتە لە هەر هەنگاوێک ئەندازیاران دەکرێ چەند جارێک هەوڵ بدەن تا بگەن بە ڕێگەیەکی دروست، و سوود لە هەڵەکان وەردەگیرێت بۆ چاکسازی کردن لە بەرهەم یان پرۆسەکە. ژمارەی هەنگاوەکانی پرۆسەی دیزاینی ئەندازیاری دەکرێ بەپێی بواری ئەندازیاری و تیمەکان بگۆڕدرێ، بەڵام بەگشتی لەم هەنگاوانە پێکدێت. پرسین: پێویستییەکان و ڕێگرییەکان دیاری بکەن ئەندازیاران بەشێوەیەکی ڕەخنەگرانە پرسیار دەکەن کاتێک دەیانەوێت شتێک دروست بکەن، ئەو شتە بینایەک بێت یان فڕۆکەیەک. پرسیارەکان دەکرێ ئەمانە بن: ئەو کێشەیە چییە کە دەبێت چارەسەر بکرێت؟ دەمانەوێت چی دیزاین بکەین؟ کێ ئەو شتە بەکاردێنێت کە دیزاینی دەکەین؟ پێویستییەکانی پرۆژەکەمان چین؟ بۆچی گرنگە ئەو کارە بکەین و ئامانجمان چییە؟ لە کێشەکە بکۆڵەوە لەم هەنگاوە پێویست بەوە دەکات خەڵکی لە چەند بواری جیاوازەوە بەشداربن تا بزانن پێشتر لەو بوارە چ بەرهەم و چارەسەرێک خراوەتەڕوو. س

با بەیەک کیبۆردی ھاوشێوە بنووسین

با بەیەک کیبۆردی کوردی ھاوشێوە بنووسین! لە چەند ساڵی ڕابردوو، زۆر کەس و لایەن کیبۆردی جیاوازیان بۆ زمانی کوردی (سۆرانی) دروست کردووە، جیاوازیی کیبۆردەکان گەر جیاوازی بێت لە شوێنی پیتەکان ئەوا نابێتە کێشەیەکی گەورە. بەڵام کێشە لەوەیە کە پیتی جیاواز بۆ ھەمان دەنگ بەکاربھێندرێن. بەزۆری کێشەمان لەسەر دەستنیشانکردنی پیتەکان بوو بۆ دەنگەکانی /k/ و /h/، ھەندێک لە کیبۆردەکان شێوەی (ك)یان بەکارھێنابوو و ھەندێکیشیان شێوەی (ک). ئەم جیاوازییە کێشەی زۆری بۆ زمانی کوردی دروست کردووە، بەتایبەت لە کاتی گەڕان. بەھۆی ئەوەی ھەریەک لەم شێوانە کۆدی تایبەتی ھەیە لە سیستەمی یوونیکۆد. زیاتری شارەزایانی زمان و تەکنۆلۆژیا ھاوڕان لەسەر ئەوەی کە شێوەی (ک) بەکاربێت لەباتی (ك). ئێستا زۆرینەی کیبۆردەکان ئەم شێوەیەیان تێدا بەکارھاتووە، بەڵام بەداخەوە ھێشتا زۆر کەس کیبۆردەکە کۆنەکان بەکاردێنن. گرنگە ئەم کێشەیە چارەسەربکەین. بۆیە گەر کیبۆردەکەتان شێوەی (ك)ی تێدایە، تکایە بیگۆڕە بە کیبۆردێک کە (ک)ی تێدایە. کیبۆردە پێشنیازکراوەکان: بۆ ویندۆز: کیبۆردی فەرمیی مایکرۆسۆفت یان http://bit.ly/3ck

KurdiNus - پەڵک کوردی نووس

ئامرازی پەڵک کوردی نووس، وەشانی چوارەم، بۆ نووسینی کوردی، کردنە یوونیکۆد و وەرگێڕانی تێکست لە ئەلفوبێی عەرەبی بۆ ئەلفوبێی لاتینی و بەپێچەوانە. Amrazî pellk kurdî nûs, weşanî çwarem, bo nûsînî kurdî, kirdne îwunîkod û wergêrranî têksit le elfubêy 'erebî bo elfubêy latînî û bepêçewane. بەستەری داگرتن وەشانی سەرھێڵ

Kurdistan Species | تۆماری جۆرەکانی کوردستان

لە کوردستان ھیچ ناوەندێک نییە کار لەسەر تۆمارکردنی ناو و شوێنی جۆرەکان (ڕووەک و گیانلەبەران) بکات. ھەڵبەت بۆ وڵاتێکی دواکەتوو ڕەنگە ئەمە ئاسایی بێ! لێرە کە گرنگی بە مرۆڤ نادرێ، چاوەڕێی ئەوەش ناکرێ سەنتەری بایەخدان بە زیندەوەرانی دیکە ھەبێت. خۆشبەختانە لەسەر ئینتەرنێت چەند وێبسایتێک ھەنە کە ڕێ بە خەڵکی دەدەن تۆمار بۆ زیندەوەرانی ناوچەکەیان دروست بکەن. وێبسایتی (iNaturalist) پێشەنگە لەم بوارە، ئەم پلاتفۆرمە لە ٢٠٠٨ەوە دەستبەکاربووە و ئێستا بووەتە پرۆژەیەکی ھاوبەشی ئەکادیمیای کالیفۆرنیا بۆ زانستەکان و ناشیۆناڵ جیۆگرافیک. پار بەم پلاتفۆرمە ئاشنابووم، ھەر لە سەرەتاوە پرۆژەیەکم دروست کرد بە ناوی (Kurdistan Observations) کە پرۆژەکە خۆکارانە تۆماری جۆرەکانی چوار پارچەی کوردستانی کۆکردەوە و ھەر کاتێک کەسێک وێنەی زیندەورێک لە سنووری کوردستان بخاتە نێو ئەم پلاتفۆرمە، یەکسەریش بۆ پرۆژەی کوردستان زیاد دەبێت. گرنگ و پێویستە لە ھەموو ناوچەکانی کوردستان بەشداری لەم پرۆژەیە و ھاوشێوەکانی بکرێت. تۆماری ئەم وێبسایتە بۆ کاری لێکۆڵینەوەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێ. ئەم پلاتفۆرمە بەرنامەی بۆ سیستە