Skip to main content

Posts

Showing posts from 2017

خوێندنی سەرھێڵ

«لە ماڵی خۆت لە زانکۆ ناودارەکانی دونیا بخوێنە!» خوێندنی سەرھێڵ (Online Learning) یەکێک لە ڕێگە نوێیەکانی فێربوونە، کە لەم سەردەمە و بەتایبەتی لەم چەند ساڵەیی دوایی بایەخی زۆری پێ دراوە و لەنێو فێرخوازان پەرەی سەندووە. لەم ڕێگەیە بەشێکی زانکۆ ناودارەکانی دونیا دەستیان کرووە بە بەردەستخستنی کۆرسەکانیان لەسەر ئینتەرنێت، چ لە وێبگەی تایبەتیی خۆیان، یان ئەو وێبگانەی تایبەت کراون بە فێربوونی سەرھێڵ. بە دەرەجە یەک کۆرسەکان بە زمانی ئینگلیزین، و زمانەکانی تریش خەریکە لەم ڕووەوە دەوڵەمەندتر دەبن، زۆرتریش لەڕێی وەرگێڕانی کۆرسە ئینگلیزییەکانەوە، بەڵام بەشێکی کۆرسەکانیش وەرگێڕدراو نین، بۆ نموونە، عەرەبەکانیش دوو وێبگەی باشیان دامەزراندووە و زانکۆ عەرەبییەکان کۆرسەکانیان لەوێ داناون. بەشداری لە زۆرینەی ئەم کۆرسانە بەخۆڕایییە، تەنیا بۆ وەرگرتنی بڕوانامە پێویست بە دانانی پەرە دەکات. ئەم پارەیەش زۆرتر لە بەڕێوەبردی ئەم وێبگانە خەرج دەکرێت. ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی ئەو کۆرسانە لە زیادبوون دایە، لە ئێستا زیاتر لە ھەزاران کۆرس لە زۆربەی خوێندن و بەشە جیاکانەوە بەردەستن، وێبگە ناودارەکان بریتی

کۆرسێکی سەرەتایی بۆ فێربوونی کوردی - سۆرانی

کۆرسێکی سەرەتایی بۆ فێربوونی کوردی «سۆرانی» لەم زەمانە سایت و بەرنامەکانی فێربوونی زمانەکان گەلێک زۆر بوون، ھەر یەکەی لەسەر تەکنیک و ڕێگەی وا داڕێژراون، کە پڕۆسەی فێربوون بۆ بەکارھێنەران ئاسان و کاریگەر بکەن. یەکێک لە بەرنامە باش و ناودارانەی ئەو بوارە، بەرنامەی (memrise)ە، کە بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، تا ھەنووکە لەلایەن ملیۆنان بەکارھێنەرەوە دابەزێندراوە. بەرنامەکە  لە سەدان کۆرسی فێربوونی زمانەکان و فێربوونی زانستەکان پێکدێت، بەشێکی کۆرسەکان لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەریی بەرنامەکەوە دروستکراون، بەشێکیشیان لەلایەن بەکارھێنەرانەوە. لە بەشی زمانی کوردی کۆرسێکمان ئامادەکردووە، بۆ ئەو بیانییانەی ئینگلیزی دەزانن و دەیانەوێت کوردی فێرببن، کۆرسەکە لە ١٨ بەش پێکھاتووە، ھەر بەشێکی دەستەیەک وشەی لەخۆگرتووە. بەو ھیوایەی ئەم کۆرسە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەو بیانییانەی ئارەزووی فێربوونی کوردی «سۆرانی»یان ھەیە، یان ئەو گەشتیارانەی دێنە کوردستان و دەیانەوێت چەند وشەیەکی کوردی بزانن، تا ئاسانتر پەیوەندی بە خەڵک بکەن. چەند سەرنجێک: - جگە لەم کۆرسە، کۆمەڵێک کۆرسی تریش بۆ زمانی

با منداڵەکانتان بخوێننەوە

وەک دیارە، ئێستا زۆربەی منداڵان تابلێت و ئایپادیان ھەیە، ئێوە دەتوانن بەرنامەیەکی خوێندنەوەی کتێب (وەک Adobe Reader) و ئەم کتێبانەیان بۆ دابەزێنن، تا بەشێکی کاتی ھاوینەیان بە خوێندنەوەوە بەسەرببەن، و تەنیا خەریکی یاری و کاری تر نەبن. لەم بەستەرانەی خوارەوە دەتوانن چەند کتێبێک ھەڵبژێرن و دایان بگرن: - چیڕۆکە خۆشەکان : http://bit.ly/2uOayJQ -  چیڕۆکە پەروەردەیییەکان : http://bit.ly/2eGf0Et - پەرەخان، ھاوڕێی ئەستێرەکانە : http://bit.ly/2ts5NBT - مشکی برسی : http://bit.ly/2tBwatt - ڕێوی سەرسوڕھێنەر : http://bit.ly/2trPRzP - میری شاد : http://bit.ly/2uNdPsV - سولەیمان و مێروولە : http://bit.ly/2tS0HOZ دەتوانن لەم بەستەرە، کتێبی زیاتر دابگرن: http://iqra.ahlamontada.com/f35-montada ‌ ‌ سەرچاوەی کتێبەکان: منتدى اقرأ الثقافي ( http://iqra.ahlamontada.com/ )

پاسکیل یان پایسکل؟!

‌ یەکێک لەو ڕێیانەی وشە دێنەتە نێو زمانێک، وەرگرتنی ڕاستەوخۆی وشەکەیە لە زمانی سەرچاوە، لەگەڵ سەردەرھاتنی پیشەسازی و تەکنۆلۆژیا کۆمەڵێک ناوی نوێ دەرکەوتن و بەخێرایییش بەنێو گەلاندا گوازرانەوە. لە ھەندێک زمان ھەوڵدرا کە بەرانبەر بۆ ئەم وشانە دابنرێت، ئەوەی پێی دەوترێت خۆماڵیکردن. بەڵام بەشێک لەو ناوانە وەک خۆیان ماونەتەوە، چ بەھۆی ئەوەی نەتوانرابێت بەرانبەری گونجاوی بۆ بتاشرێت یان بەھۆی زۆری بەکارھێنانی لەلایەن خەڵکەوە. ‌ لێرە قسە لەسەر ئەو ناوانەیە کە وەک خۆیان ھاتوونەتە نێو زمانی کوردی. ئەگەر پایسکل بە نموونە وەربگرین، ئەم وشەیە لە (Bicycle)ی ئینگلیزییەوە ھاتووەتە نێو کوردی، بە دوو شێوەی «پایسکل» کە زۆرتر لە پارێزگای ھەولێر بەکاردێت و «پاسکیل» ئەوەشیان لە شێوەزاری سلێمانی. ھەردوو شێوەکە گۆڕانیان بەسەرھاتووە بە بەراورد لەگەڵ خوێندنەوەی ئینگلیزی، کە (بایسکڵ)ـە. کێشە لە گۆڕانی دەنگەکان نییە، ئەوە تایبەتمەندییەکی زمانە، نموونەی دیش بۆ ئەمە ھەن، ھەوەک چۆن (باتری)ی ئینگلیزی بووەتە «پاتری» لە کوردی. ‌ لێرە گەر بڕیاربێت لەنێوان پایسکل و پاسکیل وشەیەک ھەڵببژێردرێت، وەک پێویست

چۆنیەتیی زیادکردنی شوێنێک بۆ گووگڵ ماپس

لەگەڵ پێشچوونی تەکنۆلۆژیا و فراوانبوونی ئینتەرنێت یەکێک لەو بوارانەی گرنگییەکی باشی پێدرا نەخشەکان بوو، بە جۆرێک گەورەکۆمپانیاکانی وەکوو گووگڵ و مایکرۆسۆفت و نۆکیا خزمەتگوزاری نەخشەیان بەردەستخست بە نزیکەیی بۆ تەواوی وڵاتانی جیھان، ھەریەکیان دەویەویست لەم بوارە ببێتە پێشەنگ، لە ھەوڵی ئەوە بوون کە باشترین نەخشە بۆ ھەر وڵات و ناوچەیەک دروست بکەن، لێرە گووگڵ ماپس ( Google Maps ) بووە پێشەنگ، یەکێک لە ھۆیەکانی ئەم پێشەنگ بوونەش ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەک بوو بە ناوی نەخشەسازی گووگڵ ( Google Map Maker ) کە خەڵکی دەیانتوانی لەڕێی ماڵپەڕێکەوە شوێن و ڕێگاکانی ناوچە و وڵاتەکەیان بۆ نەخشەکە زیاد بکەن، ئەم پڕۆژەیە خەڵکێکی زۆری خۆبەخشی لەدەوری خۆی کۆکردەوە و بووە ھۆی ئەوەی نەخشەی گووگڵ بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەبسەنێت و بەکارھێنەری زیاتر ببن. سەبارەت بە ھەرێمی کوردستان، بە ھەمان شێوەی وڵاتانی تر کۆمەڵێک کەسی خۆبەخش بەشداربوون لە زیادکردنی شوێنەکان و باشترکردنی نەخشەکە، بەڵام بەھۆی کەمی بەشداربووان و نەبوونی بەشداری لەلایەن دەزگاکانی حکوومەتەوە، وەکوو شارەوانییەکان؛ کە دابینکردن و باشترکردنی نەخشەکان

کتێبەکانی نەوشیروان مستەفا

نەوشیروان مستەفا لەڕێی نووسینەوە خزمەتێکی زۆری بە زمانی کوردی و کوردەواری کردووە، ئەو چەندان کتێبی چاپکراوی ھەیە، ئەمانەی خوارەوە ١٨ لە کتێبەکانی ئەون، بە PDF. حکومەتی کوردستان: کورد لە گەمەی سۆڤێتیدا میرایەتی بابان لە نێوان بەرداشی رۆم و عەجەمدا لەکەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ ژیان بەتەمەنترین رۆژنامەی کوردی 1926-1938 کارەساتی هەکاری درۆ و دراو پەنجەکان یەکتری ئەشکێنن دیوی ناوەوەی روداوەکانی کوردستانی عیراق 1979 - 1983 بەدەم رێگاوە گوڵچنین - کتێبی 3 بەدەم رێگاوە گوڵچنین - کتێبی 2 - بەرگی 2 بەدەم رێگاوە گوڵچنین - کتێبی 2 - بەرگی 1 بەدەم رێگاوە گوڵچنین - کتێبی 1 ئێمە و ئەوان ناکۆکیەکانمان لەسەر چین؟ خولانەوە لەناو بازنەدا: دیوی ناوەوەی رووداوەکانی کوردستان 1984-1988 خەون یان مۆتەکە! دیوی ناوەوەی رووداوەکانی کوردستانی عیراق (1992 - 2002) شۆڕشی ساڵی 1880ی شێخ عوبەیدوڵڵای شەمزینی  کوردستانی عێڕاق: سەردەمی قەڵەم و موراجەعات (1928 - 1931) کێشەی پارتی و یەکێتی کورد و عەجەم