Skip to main content

Posts

Showing posts from 2019

KurdiNus - پەڵک کوردی نووس

ئامرازی پەڵک کوردی نووس، وەشانی چوارەم، بۆ نووسینی کوردی، کردنە یوونیکۆد و وەرگێڕانی تێکست لە ئەلفوبێی عەرەبی بۆ ئەلفوبێی لاتینی و بەپێچەوانە. Amrazî pellk kurdî nûs, weşanî çwarem, bo nûsînî kurdî, kirdne îwunîkod û wergêrranî têksit le elfubêy 'erebî bo elfubêy latînî û bepêçewane. بەستەری داگرتن وەشانی سەرھێڵ

Kurdistan Species | تۆماری جۆرەکانی کوردستان

لە کوردستان ھیچ ناوەندێک نییە کار لەسەر تۆمارکردنی ناو و شوێنی جۆرەکان (ڕووەک و گیانلەبەران) بکات. ھەڵبەت بۆ وڵاتێکی دواکەتوو ڕەنگە ئەمە ئاسایی بێ! لێرە کە گرنگی بە مرۆڤ نادرێ، چاوەڕێی ئەوەش ناکرێ سەنتەری بایەخدان بە زیندەوەرانی دیکە ھەبێت. خۆشبەختانە لەسەر ئینتەرنێت چەند وێبسایتێک ھەنە کە ڕێ بە خەڵکی دەدەن تۆمار بۆ زیندەوەرانی ناوچەکەیان دروست بکەن. وێبسایتی (iNaturalist) پێشەنگە لەم بوارە، ئەم پلاتفۆرمە لە ٢٠٠٨ەوە دەستبەکاربووە و ئێستا بووەتە پرۆژەیەکی ھاوبەشی ئەکادیمیای کالیفۆرنیا بۆ زانستەکان و ناشیۆناڵ جیۆگرافیک. پار بەم پلاتفۆرمە ئاشنابووم، ھەر لە سەرەتاوە پرۆژەیەکم دروست کرد بە ناوی (Kurdistan Observations) کە پرۆژەکە خۆکارانە تۆماری جۆرەکانی چوار پارچەی کوردستانی کۆکردەوە و ھەر کاتێک کەسێک وێنەی زیندەورێک لە سنووری کوردستان بخاتە نێو ئەم پلاتفۆرمە، یەکسەریش بۆ پرۆژەی کوردستان زیاد دەبێت. گرنگ و پێویستە لە ھەموو ناوچەکانی کوردستان بەشداری لەم پرۆژەیە و ھاوشێوەکانی بکرێت. تۆماری ئەم وێبسایتە بۆ کاری لێکۆڵینەوەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێ. ئەم پلاتفۆرمە بەرنامەی بۆ سیستە

ڕۆژی زمانی دایک و حاڵی زمانە کوردییەکان

ڕۆژی زمانی دایک ئەم پارچە نووسینانەی خوارەوە چەند پۆستێکن، کە لە ڕۆژی زمانی دایک لە پەڕەی تایبەتیی خۆم لە فەیسبووک بڵاومکردنەوە، تێیاندا باسی زمانە کوردییەکان و چەند پێشنیازێکم کردووە بۆ چارەسەری بەشێک لە گرفتە سەرەکییەکان. پۆستی یەکەم ڕۆژی ۲۱ی شوباتی ھەموو ساڵێک، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکە (زمانی زگماکی)، مێژووی ئەم ڕۆژە دەگەڕێتە بۆ بزووتنەوەی زمانی گەلی بەنگلادیش، کە لە ١٩٥٢ دژی بڕیاری دیاریکردنی زمانی ئوردوو وەک تاکە زمانی دەوڵەتی ئەوکاتی پاکستان خۆپیشاندانیان کرد. ڕێکخراوەی یوونێسکۆ لە ١٩٩٩ ئەو ڕۆژەی کردە ڕۆژێکی جیھانی. ئەم ڕۆژە دەرفەتێکی باشە بۆ وتووێژکردن و زیاتر خزمەتکردنی ئەو زمانانەی ئاخێوەریان کەمە یان مەترسیی لەناوچوونیان هەیە. لە زۆر وڵات کار و چالاکی تایبەت بەو ڕۆژە دەکرێن. لە ساڵانی پێشوو، لە کوردستان، لەم ڕۆژە چالاکی کەم هەبوون، بەتایبەت ئەو جۆرە چالاکییانەی کە خەڵکی تێیاندا بەشدار دەبن و هەوڵەدەن لەڕێی چەند کارێکی بچووکەوە زمانەکەیان پێشبخەن. ئێمە، وەک ئاخێوەری کوردی، دەبووایە زۆر چالاکتر باین، بەهۆی ئەوەی بۆ ماوەی دەیان ساڵ زمانەکەمان لەژێر زەبر و ه