Skip to main content

Posts

Showing posts from June, 2017

پاسکیل یان پایسکل؟!

‌ یەکێک لەو ڕێیانەی وشە دێنەتە نێو زمانێک، وەرگرتنی ڕاستەوخۆی وشەکەیە لە زمانی سەرچاوە، لەگەڵ سەردەرھاتنی پیشەسازی و تەکنۆلۆژیا کۆمەڵێک ناوی نوێ دەرکەوتن و بەخێرایییش بەنێو گەلاندا گوازرانەوە. لە ھەندێک زمان ھەوڵدرا کە بەرانبەر بۆ ئەم وشانە دابنرێت، ئەوەی پێی دەوترێت خۆماڵیکردن. بەڵام بەشێک لەو ناوانە وەک خۆیان ماونەتەوە، چ بەھۆی ئەوەی نەتوانرابێت بەرانبەری گونجاوی بۆ بتاشرێت یان بەھۆی زۆری بەکارھێنانی لەلایەن خەڵکەوە. ‌ لێرە قسە لەسەر ئەو ناوانەیە کە وەک خۆیان ھاتوونەتە نێو زمانی کوردی. ئەگەر پایسکل بە نموونە وەربگرین، ئەم وشەیە لە (Bicycle)ی ئینگلیزییەوە ھاتووەتە نێو کوردی، بە دوو شێوەی «پایسکل» کە زۆرتر لە پارێزگای ھەولێر بەکاردێت و «پاسکیل» ئەوەشیان لە شێوەزاری سلێمانی. ھەردوو شێوەکە گۆڕانیان بەسەرھاتووە بە بەراورد لەگەڵ خوێندنەوەی ئینگلیزی، کە (بایسکڵ)ـە. کێشە لە گۆڕانی دەنگەکان نییە، ئەوە تایبەتمەندییەکی زمانە، نموونەی دیش بۆ ئەمە ھەن، ھەوەک چۆن (باتری)ی ئینگلیزی بووەتە «پاتری» لە کوردی. ‌ لێرە گەر بڕیاربێت لەنێوان پایسکل و پاسکیل وشەیەک ھەڵببژێردرێت، وەک پێویست

چۆنیەتیی زیادکردنی شوێنێک بۆ گووگڵ ماپس

لەگەڵ پێشچوونی تەکنۆلۆژیا و فراوانبوونی ئینتەرنێت یەکێک لەو بوارانەی گرنگییەکی باشی پێدرا نەخشەکان بوو، بە جۆرێک گەورەکۆمپانیاکانی وەکوو گووگڵ و مایکرۆسۆفت و نۆکیا خزمەتگوزاری نەخشەیان بەردەستخست بە نزیکەیی بۆ تەواوی وڵاتانی جیھان، ھەریەکیان دەویەویست لەم بوارە ببێتە پێشەنگ، لە ھەوڵی ئەوە بوون کە باشترین نەخشە بۆ ھەر وڵات و ناوچەیەک دروست بکەن، لێرە گووگڵ ماپس ( Google Maps ) بووە پێشەنگ، یەکێک لە ھۆیەکانی ئەم پێشەنگ بوونەش ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەک بوو بە ناوی نەخشەسازی گووگڵ ( Google Map Maker ) کە خەڵکی دەیانتوانی لەڕێی ماڵپەڕێکەوە شوێن و ڕێگاکانی ناوچە و وڵاتەکەیان بۆ نەخشەکە زیاد بکەن، ئەم پڕۆژەیە خەڵکێکی زۆری خۆبەخشی لەدەوری خۆی کۆکردەوە و بووە ھۆی ئەوەی نەخشەی گووگڵ بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەبسەنێت و بەکارھێنەری زیاتر ببن. سەبارەت بە ھەرێمی کوردستان، بە ھەمان شێوەی وڵاتانی تر کۆمەڵێک کەسی خۆبەخش بەشداربوون لە زیادکردنی شوێنەکان و باشترکردنی نەخشەکە، بەڵام بەھۆی کەمی بەشداربووان و نەبوونی بەشداری لەلایەن دەزگاکانی حکوومەتەوە، وەکوو شارەوانییەکان؛ کە دابینکردن و باشترکردنی نەخشەکان