Skip to main content

پاسکیل یان پایسکل؟!

Image may contain: bicycle and outdoor

یەکێک لەو ڕێیانەی وشە دێنەتە نێو زمانێک، وەرگرتنی ڕاستەوخۆی وشەکەیە لە زمانی سەرچاوە، لەگەڵ سەردەرھاتنی پیشەسازی و تەکنۆلۆژیا کۆمەڵێک ناوی نوێ دەرکەوتن و بەخێرایییش بەنێو گەلاندا گوازرانەوە. لە ھەندێک زمان ھەوڵدرا کە بەرانبەر بۆ ئەم وشانە دابنرێت، ئەوەی پێی دەوترێت خۆماڵیکردن.
بەڵام بەشێک لەو ناوانە وەک خۆیان ماونەتەوە، چ بەھۆی ئەوەی نەتوانرابێت بەرانبەری گونجاوی بۆ بتاشرێت یان بەھۆی زۆری بەکارھێنانی لەلایەن خەڵکەوە.
لێرە قسە لەسەر ئەو ناوانەیە کە وەک خۆیان ھاتوونەتە نێو زمانی کوردی. ئەگەر پایسکل بە نموونە وەربگرین، ئەم وشەیە لە (Bicycle)ی ئینگلیزییەوە ھاتووەتە نێو کوردی، بە دوو شێوەی «پایسکل» کە زۆرتر لە پارێزگای ھەولێر بەکاردێت و «پاسکیل» ئەوەشیان لە شێوەزاری سلێمانی. ھەردوو شێوەکە گۆڕانیان بەسەرھاتووە بە بەراورد لەگەڵ خوێندنەوەی ئینگلیزی، کە (بایسکڵ)ـە. کێشە لە گۆڕانی دەنگەکان نییە، ئەوە تایبەتمەندییەکی زمانە، نموونەی دیش بۆ ئەمە ھەن، ھەوەک چۆن (باتری)ی ئینگلیزی بووەتە «پاتری» لە کوردی.
لێرە گەر بڕیاربێت لەنێوان پایسکل و پاسکیل وشەیەک ھەڵببژێردرێت، وەک پێویستییەک بۆ زمانێکی ستاندارد، کامەیان دەبێت و بۆچی؟
لێرە دوو ڕای جیاواز ھەن، یەکێک پشتگیری لە باوبوون دەکات، ئەو شێوەیە لە پێشتر دادەنێت کە زۆرتر لە نووسین بەکارھاتووە، گەر بە بەراورد بە وشەکەی تر زۆرتر بەر گۆڕانیش کەوتبێت، ڕایەکەی دی دەڵێت دەبێت وشە دروستترەکە ھەڵبژێرین، واتە ئەو وشەیەی نزیکترە لە زمانی سەرچاوە، تەنانەت گەر ڕێژەی بەکارھێنانیشی ئەوەندە نەبێت لە نووسیندا.
من لێرە پشتگیری لە ڕای دووەم دەکەم، وشە بیانییەکان تا بکرێت وەکوو خۆیان گۆبکرێن یان لەنێو ئەو چەند شێوە گۆکردنەی بۆ وشەکە ھەن، ئەوەیان دیاری بکرێت کە نزیکترە لە وشە ڕەسەنەکە، لێرەش وشەی پایسکل بە گونجاوتر دەبینم، کە لە نووسین و ڕاگەیاندن بەکاربێت، لەبەرەوەی بەبەراورد لەگەڵ پاسکیل کەمتر گۆڕانی بەسەردا ھاتووە و نزیکترە لە خوێندنەوەی وشە ڕەسەنەکە و لەلایەن بەشێکی زۆری کوردزمانانیش بەکاردێت.


سەرچیا خورشید - حوزەیرانی ٢٠١٧

Comments

Popular posts from this blog

Sarchia Kurdish fonts - فۆنتە کوردییەکانی سەرچیا

فۆنتەکانی سەرچیا، کۆمەڵە فۆنتێکن کە ژمارەیان سەد (١٠٠) فۆنتە، ئەم فۆنتانە داڕێژراون لەسەر پیتە کوردییەکان بەپێی سیستمی یونیکۆد، ئەم فۆنتانە بەشێکیان ھەر فۆنتە کوردییەکانی ترن کە لەلایەن چەند گرووپ و کەسانێکەوە دروستکراون بەڵام ھەر بەشێوە کۆنەکەیان نا بەڵکوو بە چەندین گۆڕانکارییەوە بەتایبەتیش لە بابەتی ھێماکانی خاڵبەندی و لەبابەتی ئەو پیتانەی کە تەنھا لەزمانی کوردیدا ھەن و بەشێکی زۆری ئەم فۆنتانەش تازەن کە لە کۆمەڵێک فۆنتی فارسییەوە وەرگیراون . ھەندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم فۆنتانە بریتین لەوەی کە : * ئەم فۆنتانە سەرەڕای ئەوەی ھەریەکەیان ناوێکی تایبەت بەخۆیان ھەیە، ھەمووشیان ژمارەیەکی تایبەت بەخۆیان ھەیە و کە سوودی ئەوەی دەبێت کە ئاسانتر فۆنتەکان بناسینەوە و سوودی ئەوەشی ھەیە کە وادەکات فۆنتەکان بێنە ڕیزی ھەرەپێشەوە لەو پڕۆگرامانەی کە فۆنتەکانی تیادا بەکاردەبەین، بەمەش کاتێکی کەمترمان دەوێت بۆ چوونە سەر فۆنتی مەبەست، بەتایبەتیش بۆ ئەو کەسانەی کە ژمارەیەکی زۆر فۆنتیان دامەزراندووە لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان. * لەم فۆنتانە گرینگییەکی زۆر دراوە بە ھێماکانی خاڵبەندی، بەد

کیبۆردی کوردیی سەرچیا - Sarchia Kurdish Keyboard

ئەم کیبۆرد (تەختەکلیل)ە بەرھەمی چەند ساڵێک لەمەوبەرە، بەڵام بەھۆی چەند گرفت یان بابەتێکە ئەو کات بڵاونەکراوەتەوە. ئەم کیبۆردە ڕەنگە نەبێتە شتێکی زۆر تازە، لەبەرەوەی پێشتر چەندان کیبۆرد بۆ سیستەمی ویندۆز دروستکراون. بەڵام بڵاوکردنەوەی لە ئێستا زیادتر لەبەرەوەیە ھێشتا خەڵکی لەسەر بەشێک لەو کیبۆردانە ماون کە کێشەدارن و بەشێکی پیتەکانیان ناستانداردن. لە خوارە بە کورتی چەند تایبەتمەندییەکی کیبۆردەکە ڕوونکراوەتەوە، کە بەشێکیان لە ھیچ کیبۆردێکی کوردیی تر نین: – کیبۆردەکە لەسەر کیبۆردی عەرەبی داڕێژراوە، واتە زۆربەی پیتە کوردییەکان ھاوجێن لەگەڵ پیتە عەرەبییەکان. – سەرجەم پیت و ھێماکانی کیبۆردەکە ستانداردن، و پیتە کوردییەکانیش ئەوانەن کە پەسەندکراون لەلایەن پسپۆڕانی زمانی کوردییەوە. – وەک لە ناونیشانی بابەتەکە ھاتووە، بۆ نووسینی سەرجەم پیتە کوردییەکان پێویستت بە داگرتنی دوگمەی شیفت نابێت. لە بەرانبەر لە کیبۆردە کوردییەکانی تر بۆ بەشێک لە پیتەکان دەبێت دوگمەی شیفتی سەر کیبۆرد دابگریت. – دەتوانی نووسین بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی بنووسیت ھەر لەڕێی ئەم کیبۆردەوە، واتە لەڕێی ئەم کیبۆردە