Skip to main content

Posts

Showing posts from 2021

بەسەرھاتی فۆنتی زە سانس

| ئەو فۆنتەی لە وێنەکانی خوارەوە دیارە، ناوی «TheSans»ە، لەلایەن دیزاینەری ھۆڵەندی «Lucas de Groot» دیزاین کراوە. ئەو دیزاینەرەی کە فۆنتی «Calibri» بۆ مایکرۆسۆفت دروست کردووە. فۆنتەکە ھەشت ستایلی ھەیە و پشتگیری لە زۆر زمان دەکات. پاکێجە عەرەبییەکەی «TheSans Arabic» بە ٣٤٨ یۆرۆیە. ئەم فۆنتە لەگەڵ کۆمەڵێک فۆنتی دیکە لەلایەن کەسێکی ئەفغانی بە ناوی فۆنتەکانی «Bahij» بڵاوکرانەوە. دواتریش لێرە بە ناوی فۆنتی ڕابەر بڵاوکراوەتەوە، بێ ئەوەی دەستکاری بکرێت. فۆنتەکە لە بنەڕەوەتە پشتگیریی پیتە کوردییەکان دەکات. فۆنتەکە لە کوردستان زۆر بەکارھاتووە، تەنانەت لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانیش. کە پێناچێت فۆنتە ئەسڵییەکەیان کڕی بێت. ڕەنگە ئەخڵاقی نەبێت کۆمپانیایەک ملیۆنان دۆلاری ھەبێت و کەمێک پارە بە فۆنتێک نەدات کە لەڕێیەوە دیزاینەکانی دەڕازێنێتەوە. ھیوادارم دیزاینەرەکانیش ئەمە لە کۆمپانیاکان بگەیەنن کە ھەقی ئەو دیزاینەرانە بدەن، کابرای دیزاینەری فۆنت، چ لە ئەورووپا بێت یان ئێران یان ھەر شوێنێکی دیکە، بژێوی لەسەر فرۆشتنی بەرھەمەکانیەتی. خۆ ئەگەر دیزاینەرێکیش لە شوێنێکی بچووک کار دەکا و توانای کڕینیانی نەبێت،

پۆدکاست چییە و چۆن پۆدکاستێک دروست بکەین؟

| پۆدکاست زنجیرەیەک ئەڵقەی دەنگییە، وەک بەرنامەکانی ڕادیۆ، بەڵام بەشێوەی ڕاستەخۆ نییە، بەڵکوو گفتوگۆکان تۆماردەکرێن و ڕێکدەخرێن تا دواتر لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبکرێنەوە. خەڵکیش لەڕێی ئامێرەکانی وەک مۆبایل و کۆمپیوتەر دەتوانن لە کاتی پەیوەستبوون بە ئینتەرنێت گوێگری بن یان داونلۆدی بکەن. دروستکردنی پۆدکاستێک لەم سەردەمە کارێکی زۆر گران نییە. ڕەنگە ھەموو کەسێک بە ھەبوونی کۆمپیوتەرێک و ھێلی ئینتەرنێت بتوانێت ئەوە بکات. چەند خاڵێک ھەن کە دەکرێ بۆ دەستپێکردنی پۆدکاستێک کاری لەسەر بکەیت: - دیاریکردنی بابەت و ناوەڕۆکی پۆدکاستەکەت. گرنگە بابەت و باسی پۆدکاست لەسەر بوارێکی دیاریکراو بێت کە خۆت شارەزای بیت و حەزت لێی بێت. - ھەبوونی مایکرۆفۆنێکی باش. دەکرێ بە مایکی کۆمپیوتەر و مۆبایلیش دەنگ تۆماربکەن بەڵام مایکێکی دەرەکی بۆ ئەو کارە باشترە. - ھەوڵبدە خشتە و بەرنامەیەکی باشی بۆ دابنێی، ئەوەی ھەر حەفتەیەک یان دوو حەفتەیەک ئەڵقەیەک تۆماربکەی و لەگەڵ میوانەکانیش ھەماھەنگیتان ھەبێ کە بتوانن بۆ ھەر ئەڵقەیەک لە کاتی پێویست ئامادەبن. مەرج نییە میوانەکان لە ھەمان شوێنی تۆ بن، دەکرێ لەڕێی ئینتەرنێتەوە پەیوەندی

پرۆسەی دیزاینی ئەندازیاری چییە؟

 | پرۆسەی دیزاینی ئەندازیاری (Engineering Design Process) بریتییە لە زنجیرەک هەنگاو کە ئەندازیاران پەیڕەوی دەکەن لە کاتی چارەسەرکردنی کێشەیەک یان دروستکردنی بەرهەمێک. ئەم پرۆسەیە دووبارەبوونەوەی تێدایە، واتە لە هەر هەنگاوێک ئەندازیاران دەکرێ چەند جارێک هەوڵ بدەن تا بگەن بە ڕێگەیەکی دروست، و سوود لە هەڵەکان وەردەگیرێت بۆ چاکسازی کردن لە بەرهەم یان پرۆسەکە. ژمارەی هەنگاوەکانی پرۆسەی دیزاینی ئەندازیاری دەکرێ بەپێی بواری ئەندازیاری و تیمەکان بگۆڕدرێ، بەڵام بەگشتی لەم هەنگاوانە پێکدێت. پرسین: پێویستییەکان و ڕێگرییەکان دیاری بکەن ئەندازیاران بەشێوەیەکی ڕەخنەگرانە پرسیار دەکەن کاتێک دەیانەوێت شتێک دروست بکەن، ئەو شتە بینایەک بێت یان فڕۆکەیەک. پرسیارەکان دەکرێ ئەمانە بن: ئەو کێشەیە چییە کە دەبێت چارەسەر بکرێت؟ دەمانەوێت چی دیزاین بکەین؟ کێ ئەو شتە بەکاردێنێت کە دیزاینی دەکەین؟ پێویستییەکانی پرۆژەکەمان چین؟ بۆچی گرنگە ئەو کارە بکەین و ئامانجمان چییە؟ لە کێشەکە بکۆڵەوە لەم هەنگاوە پێویست بەوە دەکات خەڵکی لە چەند بواری جیاوازەوە بەشداربن تا بزانن پێشتر لەو بوارە چ بەرهەم و چارەسەرێک خراوەتەڕوو. س