Skip to main content

Posts

Showing posts from 2018

٥۰ بیرۆکە بۆ گەشەی تاکەکەسی

٥۰ بیرۆکە بۆ گەشەی تاکەکەسی ١. هەموو ڕۆژێک کارێک بکە کە ببێتە هۆی ورووژاندن و هاندانت. ٢. سەردانی ئەو شوێنانە بکە کە پێشتر نەتبینیون، لەگەڵ کەسانی بەکەیف و سەرکێش. ٣. خۆراکی نوێ تاقی بکەوە. ٤. پەرۆش بە بۆ زانین سەبارەت بە ژیان و خەڵک. زۆر پرسیار بکە. ٥. کتێبێک بخوێنەوە، بابەتەکەی تەواو جیاوازبێت لەو کتێبانەی کە ئاسایی دەیان خوێنیتەوە. ٦. خەندە بکە، تەنانەت گەر هەستیشی پێ نەکەی، ئەمە دەبێتە هۆی هاندانی بەشی کامەرانیی مێشک. ٧. خولیایەکی نوێ دەست پێبکە، کە پێشتر تاقیت نەکردووەتەوە، وەک وێنەکێشان، سەماکردن، خلیسکێنەی سەر ئاو، ...تاد. ٨. لە کۆمەڵەیەک خۆت تۆمار بکە و لە چالاکییەکانی بەشداربە، وەک کۆمەڵەکانی خوێندنەوەی کتێب، پاراستنی ژینگە، یارمەتیدانی هەژاران، ...تاد. ٩. زیاتر خۆت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شارەزا بکە، و پەیوەندیی نوێ دروست بکە. ١٠. با هاوڕێ و خێزانەکەت بزانن چیت پێویستە، بۆ ئەوەی هاوکارییت بکەن. ١١. ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی کێشەکان ببەوە و زوو چارەیان بکە. ١٢. ئەو ڕاستییە قبوڵ بکە کە هێشتا بۆ دەستپێکردنی هیچ شتێک درەنگ نییە. ١٣