٥۰ بیرۆکە بۆ گەشەی تاکەکەسی
١. هەموو ڕۆژێک کارێک بکە کە ببێتە هۆی ورووژاندن و هاندانت.
٢. سەردانی ئەو شوێنانە بکە کە پێشتر نەتبینیون، لەگەڵ کەسانی بەکەیف و سەرکێش.
٣. خۆراکی نوێ تاقی بکەوە.
٤. پەرۆش بە بۆ زانین سەبارەت بە ژیان و خەڵک. زۆر پرسیار بکە.
٥. کتێبێک بخوێنەوە، بابەتەکەی تەواو جیاوازبێت لەو کتێبانەی کە ئاسایی دەیان خوێنیتەوە.
٦. خەندە بکە، تەنانەت گەر هەستیشی پێ نەکەی، ئەمە دەبێتە هۆی هاندانی بەشی کامەرانیی مێشک.
٧. خولیایەکی نوێ دەست پێبکە، کە پێشتر تاقیت نەکردووەتەوە، وەک وێنەکێشان، سەماکردن، خلیسکێنەی سەر ئاو، ...تاد.
٨. لە کۆمەڵەیەک خۆت تۆمار بکە و لە چالاکییەکانی بەشداربە، وەک کۆمەڵەکانی خوێندنەوەی کتێب، پاراستنی ژینگە، یارمەتیدانی هەژاران، ...تاد.
٩. زیاتر خۆت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شارەزا بکە، و پەیوەندیی نوێ دروست بکە.
١٠. با هاوڕێ و خێزانەکەت بزانن چیت پێویستە، بۆ ئەوەی هاوکارییت بکەن.
١١. ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی کێشەکان ببەوە و زوو چارەیان بکە.
١٢. ئەو ڕاستییە قبوڵ بکە کە هێشتا بۆ دەستپێکردنی هیچ شتێک درەنگ نییە.
١٣. باخچەیەک دروست بکە، ئەوەی پێویستتە تێیدا بچێنە.
١٤. خۆت لە کۆمەڵێک لەو شتانەی کە لە ماڵەوە هەتن و بەکارت نەهێناون ڕزگار بکە.
١٥. بۆ ماوەی مانگێک تەنیا ئەو شتانە بکڕە کە بۆ ژیان پێویستن.
١٦. شیعرێکی خۆشەویستی بنووسە، و بۆ ئازیزەکەتی بخوێنەوە.
١٧. بزانە هاوڕێکانت و ئەندامانی خێزانەکەت چیان پێویستە، و هەوڵی بەدیهێنانی پێویستییەکانیان بدە.
١٨. مانگانە، لەگەڵ هاوڕێکانت کۆببنەوە.
١٩. نامەیەک بۆ دایک و باوکت بنووسە، و تێیدا سوپاسیان بکە بۆ هەموو ئەو شتانەی بۆیان کردووی.
٢٠. چا یان قاوەکەت دەست بدەیە و بڕۆ دەرەوە گوێ لە دەنگی باڵندەکان بگرە.
٢١. لە دەفتەری یادگارییەکانت، ڕۆژانە ٥ شت بنووسە کە بە بوونیان سوپاسگوزاری.
٢٢. لەبیرت بێت هیچ شتێک ئەبەدی نییە، گەر خراپ بێت دەڕوا، گەر باشیش بێت بەهەمان شێوە.
٢٣. گەر حەز بە کارەکەت ناکەیت، بەدوای کارێک بگەڕێ کە لەگەڵی بگونجێی، لەبیرت بێت ژیان زۆر کورتە تا بەشێکی زۆری کاتی ڕۆژانەت لە کارێک بەسەر ببەی کە حەزی پێناکەیت.
٢٤. گوێ لە بۆچوونی کەسانی تر بگرە، بەتایبەت گەر لەگەڵت جیاواز بوون.
٢٥. زۆر جددی مەبە، زیاتر ئاسوودە بە و پێبکەنە.
٢٦. تەلەڤزیۆن بکوژێنەوە، خۆت بەدوور بگرە لە بەرنامە هەواڵییە نێگەتیڤەکان، و بەرنامە و زنجیرە بێکەڵکە هەزەلییەکان.
٢٧. ڕۆژانە بۆ ١٠ خولەک بە ئارامی دابنیشە و تەنیا بیر لە هەناسەدانت بکەوە.
٢٨. بۆ هەر مانگێک ئامانجێک دابنێ و ڕۆژانە کار بکە بۆ گەیشتن پێی.
٢٩. لەبارەی ئامانجەکانت بە هاوڕێ و خێزانەکەت بڵێ، بۆ ئەوەی لە بەرانبەر بەدیهێنانیان بەرپرسیار بیت.
٣٠. بەیانیان سەعاتێک زووتر هەڵبستە.
٣١. بەهاکانت بنووسەوە و دڵنیابە لەوەی کار و ژیانت لەگەڵ بەهاکانت ناکۆک نین.
٣٢. هەموو ڕۆژێک لەخۆت بپرسە؛ من کێم و ئەمڕۆ دەمەوێت چی بەرهەم بهێنم؟
٣٣. شوێنی کارەکەت پاک ڕابگرە.
٣٤. ڕێمەدە باوەڕە سنووردارەکان بتوەستێنن؛ «من ناتوانم، زۆر باش نیم، تەمەنم زۆرە، ئەوەندە زیرەک نیم، ...» ئەوانە هەمووی قسەی پووچن.
٣٥. فێربە بڵێی نەخێر.
٣٦. داوای یارمەتی و پشتیوانی بکە، لەو کاتانەی دەگەیتە بەربەست.
٣٧. لەپێش خەڵکی قسەبکە تەنانەت گەر ترسیشت هەبێت، ئەوە یارمەتیت دەدا لە جاری داهاتوو کەمتر بترسیت.
٣٨. خۆت دەورە بدە بە کەسانی گەشبین، ئەو کەسانەی هاوئامانجتن.
٣٩. میوە و سەوزە زۆرتر بخۆ.
٤٠. خۆت نیگەران مەکە بەوەی خەڵکی بیر لە چی دەکەنەوە، ناتوانی کۆنتڕۆڵیان بکەی.
٤١. کەمتر خەرج بکە، بەراورد بەوەی بەدەستی دێنیت.
٤٢. لە لێبوورین دەستپێشخەربە.
٤٣. هەموو ڕۆژێک شتێکی نوێ فێربە. بە خوێندنەوەی وتارێک، گەڕان بۆ بابەتێک لە ئینتەرنێت، لەبەرکردنی وشەیەکی نوێ.
٤٤. کراوە و ڕووخۆش بە لەگەڵ خەڵکی. تا زۆرتر خەڵک بناسی، هەلی زیاترت بۆ دەڕەخسێن.
٤٥. شکست وەک هاوڕێیەک پەسەند بکە. ئەوە واتای ئەوە دەگەیەنێت کەهەوڵت داوە، شکست نەهێنان واتا هەوڵنەدان.
٤٦. تەرکیز لەسەر شتە پۆزەتیڤەکان بکە، خۆت دووربگرە لە نێگەتیڤەکان.
٤٧. خەفەت مەخۆ بۆ ئەو شتانەی نیتە، چێژ لەوانە وەربگرە کە لەبەر دەستتن.
٤٨. ژینگەی ژیانت سادە و ڕێک بکە، دوور بێت لە تێکەڵی و شتی زیاد.
٤٩. لانی کەم حەفتەی جارێک تەماشای خۆرهەڵاتن یان خۆراوابوون بکە.
٥٠. هەمووڕۆژێک ڕاهێنان بکە، تەنانەت گەر ڕۆیشتنێکی کورت مەوداش بێت.
Comments
Post a Comment