Skip to main content

کۆرسێکی سەرەتایی بۆ فێربوونی کوردی - سۆرانی

کۆرسێکی سەرەتایی بۆ فێربوونی کوردی «سۆرانی»

لەم زەمانە سایت و بەرنامەکانی فێربوونی زمانەکان گەلێک زۆر بوون، ھەر یەکەی لەسەر تەکنیک و ڕێگەی وا داڕێژراون، کە پڕۆسەی فێربوون بۆ بەکارھێنەران ئاسان و کاریگەر بکەن.
یەکێک لە بەرنامە باش و ناودارانەی ئەو بوارە، بەرنامەی (memrise)ە، کە بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، تا ھەنووکە لەلایەن ملیۆنان بەکارھێنەرەوە دابەزێندراوە.
بەرنامەکە  لە سەدان کۆرسی فێربوونی زمانەکان و فێربوونی زانستەکان پێکدێت، بەشێکی کۆرسەکان لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەریی بەرنامەکەوە دروستکراون، بەشێکیشیان لەلایەن بەکارھێنەرانەوە.

لە بەشی زمانی کوردی کۆرسێکمان ئامادەکردووە، بۆ ئەو بیانییانەی ئینگلیزی دەزانن و دەیانەوێت کوردی فێرببن، کۆرسەکە لە ١٨ بەش پێکھاتووە، ھەر بەشێکی دەستەیەک وشەی لەخۆگرتووە.
بەو ھیوایەی ئەم کۆرسە یارمەتیدەر بێت بۆ ئەو بیانییانەی ئارەزووی فێربوونی کوردی «سۆرانی»یان ھەیە، یان ئەو گەشتیارانەی دێنە کوردستان و دەیانەوێت چەند وشەیەکی کوردی بزانن، تا ئاسانتر پەیوەندی بە خەڵک بکەن.

چەند سەرنجێک:
- جگە لەم کۆرسە، کۆمەڵێک کۆرسی تریش بۆ زمانی کوردی دروستکراون، ھەم بۆ سۆرانی، و ھەم بۆ کورمانجی.
- ئەپەکە لە کۆگای گووگڵ پلەی وەک یەکێک لە باشترین ئەپەکانی ٢٠١٧ دەستنیشان کراوە.
- پێشنیازی ئەم کۆرسە بۆ ھەر کەسێک بکەن، کە دەیەوێت فێری کوردیی سۆرانی ببێت، و گەر پێتان باش بوو لای خۆتان بڵاوی بکەنەوە.
- بۆ بینینی کۆرسەکە، ئەپەکە لە مۆبایلەکانتان داببەزێنن یان لەنێو سایتەکە بڕۆنە ناوەوە، کۆرسەکە بەم ناوەیە: Kurdish (Sorani) 1

لە گووگڵ پلەی: http://bit.ly/2gncHXu
لە پلەی ستۆر: http://apple.co/2vBFFpb

لینکی کۆرسەکە لەسەر وێب:
https://www.memrise.com/course/1622015/kurdish-sorani-1/

Comments

Popular posts from this blog

Sarchia Kurdish fonts - فۆنتە کوردییەکانی سەرچیا

فۆنتەکانی سەرچیا، کۆمەڵە فۆنتێکن کە ژمارەیان سەد (١٠٠) فۆنتە، ئەم فۆنتانە داڕێژراون لەسەر پیتە کوردییەکان بەپێی سیستمی یونیکۆد، ئەم فۆنتانە بەشێکیان ھەر فۆنتە کوردییەکانی ترن کە لەلایەن چەند گرووپ و کەسانێکەوە دروستکراون بەڵام ھەر بەشێوە کۆنەکەیان نا بەڵکوو بە چەندین گۆڕانکارییەوە بەتایبەتیش لە بابەتی ھێماکانی خاڵبەندی و لەبابەتی ئەو پیتانەی کە تەنھا لەزمانی کوردیدا ھەن و بەشێکی زۆری ئەم فۆنتانەش تازەن کە لە کۆمەڵێک فۆنتی فارسییەوە وەرگیراون . ھەندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم فۆنتانە بریتین لەوەی کە : * ئەم فۆنتانە سەرەڕای ئەوەی ھەریەکەیان ناوێکی تایبەت بەخۆیان ھەیە، ھەمووشیان ژمارەیەکی تایبەت بەخۆیان ھەیە و کە سوودی ئەوەی دەبێت کە ئاسانتر فۆنتەکان بناسینەوە و سوودی ئەوەشی ھەیە کە وادەکات فۆنتەکان بێنە ڕیزی ھەرەپێشەوە لەو پڕۆگرامانەی کە فۆنتەکانی تیادا بەکاردەبەین، بەمەش کاتێکی کەمترمان دەوێت بۆ چوونە سەر فۆنتی مەبەست، بەتایبەتیش بۆ ئەو کەسانەی کە ژمارەیەکی زۆر فۆنتیان دامەزراندووە لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان. * لەم فۆنتانە گرینگییەکی زۆر دراوە بە ھێماکانی خاڵبەندی، بەد

کیبۆردی کوردیی سەرچیا - Sarchia Kurdish Keyboard

ئەم کیبۆرد (تەختەکلیل)ە بەرھەمی چەند ساڵێک لەمەوبەرە، بەڵام بەھۆی چەند گرفت یان بابەتێکە ئەو کات بڵاونەکراوەتەوە. ئەم کیبۆردە ڕەنگە نەبێتە شتێکی زۆر تازە، لەبەرەوەی پێشتر چەندان کیبۆرد بۆ سیستەمی ویندۆز دروستکراون. بەڵام بڵاوکردنەوەی لە ئێستا زیادتر لەبەرەوەیە ھێشتا خەڵکی لەسەر بەشێک لەو کیبۆردانە ماون کە کێشەدارن و بەشێکی پیتەکانیان ناستانداردن. لە خوارە بە کورتی چەند تایبەتمەندییەکی کیبۆردەکە ڕوونکراوەتەوە، کە بەشێکیان لە ھیچ کیبۆردێکی کوردیی تر نین: – کیبۆردەکە لەسەر کیبۆردی عەرەبی داڕێژراوە، واتە زۆربەی پیتە کوردییەکان ھاوجێن لەگەڵ پیتە عەرەبییەکان. – سەرجەم پیت و ھێماکانی کیبۆردەکە ستانداردن، و پیتە کوردییەکانیش ئەوانەن کە پەسەندکراون لەلایەن پسپۆڕانی زمانی کوردییەوە. – وەک لە ناونیشانی بابەتەکە ھاتووە، بۆ نووسینی سەرجەم پیتە کوردییەکان پێویستت بە داگرتنی دوگمەی شیفت نابێت. لە بەرانبەر لە کیبۆردە کوردییەکانی تر بۆ بەشێک لە پیتەکان دەبێت دوگمەی شیفتی سەر کیبۆرد دابگریت. – دەتوانی نووسین بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی بنووسیت ھەر لەڕێی ئەم کیبۆردەوە، واتە لەڕێی ئەم کیبۆردە