با بەیەک کیبۆردی کوردی ھاوشێوە بنووسین!
لە چەند ساڵی ڕابردوو، زۆر کەس و لایەن کیبۆردی جیاوازیان بۆ زمانی کوردی (سۆرانی) دروست کردووە، جیاوازیی کیبۆردەکان گەر جیاوازی بێت لە شوێنی پیتەکان ئەوا نابێتە کێشەیەکی گەورە. بەڵام کێشە لەوەیە کە پیتی جیاواز بۆ ھەمان دەنگ بەکاربھێندرێن.
بەزۆری کێشەمان لەسەر دەستنیشانکردنی پیتەکان بوو بۆ دەنگەکانی /k/ و /h/، ھەندێک لە کیبۆردەکان شێوەی (ك)یان بەکارھێنابوو و ھەندێکیشیان شێوەی (ک). ئەم جیاوازییە کێشەی زۆری بۆ زمانی کوردی دروست کردووە، بەتایبەت لە کاتی گەڕان. بەھۆی ئەوەی ھەریەک لەم شێوانە کۆدی تایبەتی ھەیە لە سیستەمی یوونیکۆد.
زیاتری شارەزایانی زمان و تەکنۆلۆژیا ھاوڕان لەسەر ئەوەی کە شێوەی (ک) بەکاربێت لەباتی (ك). ئێستا زۆرینەی کیبۆردەکان ئەم شێوەیەیان تێدا بەکارھاتووە، بەڵام بەداخەوە ھێشتا زۆر کەس کیبۆردەکە کۆنەکان بەکاردێنن.
گرنگە ئەم کێشەیە چارەسەربکەین. بۆیە گەر کیبۆردەکەتان شێوەی (ك)ی تێدایە، تکایە بیگۆڕە بە کیبۆردێک کە (ک)ی تێدایە.
کیبۆردە پێشنیازکراوەکان:
بۆ ویندۆز: کیبۆردی فەرمیی مایکرۆسۆفت یان http://bit.ly/3ckEi4b
بۆ ئەندرۆید: http://bit.ly/3agYZMv یان http://bit.ly/3cov2fh
بۆ ئای ئۆ ئێس: کیبۆردی فەرمیی ئای ئۆ ئێس
بۆ ماک: http://bit.ly/3ckEi4b
Comments
Post a Comment